زایەڵە - ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق :رەتیدەکه‌ینه‌وه‌ پرۆژەیاسای ھەمواری یاسای باری کەسێتی رێگە بە ھاوسەرگیری کچانی خوار ھەژدە ساڵ بدات و مافی بەخێوکردنیش لە دایک وەربگرێتەوە.

کۆبوونەوەیەکی لیژنەکە تایبەت بە تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای ھەمواری یاسای باری کەسێتی ژمارە (١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩) بەڕێوەچووە و تیایدا گفتوگۆیەکی چڕ لەسەر ھەموو بڕگە و خاڵەکانی پرۆژەیاساکە کراوە

رەخنە لە راگەیاندنەکان گیراوە کە بەشێکیان ئەو بابەتەیان بەلاڕێدا بردوە و بەشێوەیەک بڵاویانکردوەتەوە کە پرۆژەیاساکە بووەتە مایەی نیگەرانی بەشێک لە عیراقییەکان.

سەرجەم ئەو زانیارییانە رەتدەکه‌ینه‌وه‌ باس لەوە دەکەن پرۆژەیاسای ھەمواری یاسای باری کەسێتی بۆئەوەیە رێگە بە ھاوسەرگیری کچانی خوار ھەژدە ساڵ بدرێت و مافی بەخێوکردنیش لە دایک وەربگیرێتەوە لە حاڵەتی جیابوونەوەی ھاوسەران و بێبەشکردنی ژنان لە نەفەقە لەگەڵ بێبەشکردنی کچان لە میرات.

کامەران کەریم